Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎لیكیپی فەرەنسی: هیچ هیوایەك بۆ مانەوەی نیمار لە پاریس نەماوە

وەرزش

بینراو 53

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

‎دەنگۆی رۆیشتنی نیماری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، رۆژ بە رۆژ میدیاكانی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، وایكردووە بەردەوام رۆژنامەكان بەدووای هەواڵی تازەدا بگەڕێن لەسەر ئەو یاریزانە.

‎رۆژنامەى لیکیپی فەڕەنسی کە زۆر نزیکە لە یانەى پاریس سانجێرمانەوە بڵاوی كردۆتەوە، مانەوەی نیمار لە پاریس، هیوای لە سەدە یەك نەماوە، نیمار بە تەواوی بڕیاری رۆیشتنی داوە لە یانەكەو، نایەوێت چیتر بەردەوام بێت لە یانە فەرەنسییەكە.

‎رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، رۆیشتنی نیمار بۆ بەرشەلۆنە یەكلایی بۆتەوە، ئەوەی ماوە تەنها پارەو كاتە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی بلوگرانە.

‎لیكیپ ئەوەشی خستۆتە روو: ‌لە دوواین راهێنانی پاریس، نیمار خۆی دزیوەتەوە لە لیۆناردۆی بەڕێوبەری یانەكەو تەوقەی لەگەڵ نەكردووە، لەکاتێکدا لیۆناردۆ چووەتە ناو یاریگا بۆ ئەوەى تەوقە لەگەڵ هەموو یاریزانەکان بکات و کردوشیەتی جگە لە نیمار.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP