Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانى: کار لەسەر بە پارێزگاکردنى شەنگال دەکەین

کوردستان

بینراو 51

04/08/2019

Alternate Text
+ -

سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، کاردەکەن بۆ ئەوەى شەنگال بکرێتە پارێزگا و داوایکرد ململانێ سیاسییەکان نەبنە هۆى رێگریکردن لە ئاوەدانکردنەوەى ناوچەکە.

نێچیرڤان بارزانی لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە دهۆک لە وتارێکدا باسی له‌وه‌كرد،  کاردەکەن بۆ رزگارکردنى  تەواوى ئێزیدییە رفێندراوەکان و تا ئێستاش ٢٢٥٥ رفێندراو رزگارکراون.

ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا ٨٠  گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و سه‌دان گۆڕی دیکه‌ش دۆزراونه‌ته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی باسى لەوەشکرد، دوێنی په‌رله‌مانی کوردستان، سێی ئابی وه‌کو رۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییان دیاریکرد، هیوادارین له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌مان کار بکرێت، پێشتریش حکوومه‌ت کاری بۆ ئه‌وه‌ی کردووه‌ داوای تایبه‌ت پێشکه‌ش به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بکات.

جەختیشیکردەوە، پێویسته‌ له‌ بودجه‌ی داهاتووی عێراق بڕێک پاره‌ بۆ شنگال ته‌رخان بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP