Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا.. به هۆی دەستڕێژی گولەوە نۆ کەس کوژران

جیهان

بینراو 41

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ماڵەپەری بی بی سی  رایگەیاند، لەرووداوێکی تەقەکردندا لە دایتۆنی ویلایەتی ئۆهایۆی ٩ کەس کوژران و ١٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بی بی سی رایگەیاند، لە کاتژمێر یەک بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا تەقەکەرێک دەستڕێژی گولە دەکاتە سەرباڕێک لە ( دایتۆنی ) ویلایەتی ئۆهایۆ لە ئەنجامدا ٩ کەس کوژران و ١٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەشی پۆلیسی دایتۆن ئاماژەی بەوەکرد، پاش ئەوەی چونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەقەکەرەکە خۆی نەداوە بەدەستەوە و لە لایەن پۆلیسەوە کوژراوە، قوربانیەکانیش براونەتە نەخۆشخانەی شارەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێش کاتژمێرێک لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە ئەل پاسۆی ویلایەتی تەکساس ٢٠ کەس کوژران و ٢٦ دیکە بریندار بوون.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP