Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان

بینراو 369

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکییان دەستگیرکردووە کە هاووڵاتییەکی رفاندووە و تەقەشی لەهێزەکانی پۆلیس کردووە.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، كاتژمێر ١:٣٠ خوله‌كی‌ شه‌وی‌ رابردوو هاووڵاتییه‌ك په‌یوه‌ندی‌ به‌مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئۆتۆمبێلێک له‌جۆری‌ (شۆفرلێت - تاهو - ڕه‌نگ ڕه‌ش) ته‌قه‌ی‌ لە ئۆتۆمبێلێک كردووه‌ له‌جۆری‌ (تویتا - كامری - رەنگ سپی‌)و دواتر شۆفێره‌كه‌ی‌ رفاندووه‌".

وتیشی، پۆلیس لە کاتی دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە دوای کەوتوون، بەڵام تەقەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە".

پۆلیسی سلێمانی روونیشیكرده‌وه‌،  توانرا شۆفێره‌ تۆمه‌تباره‌كه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌گه‌ڵیدا بوو ده‌ستگیر بکرێت‌ و كه‌سه‌ فڕێنراوه‌كه‌ش ئازاد بکرێت".

 

 

 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP