Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوا ده‌كرێت له‌ رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیدا كۆنگره‌ ببه‌سرێت

کوردستان

بینراو 50

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

مەكتەبی رێكخستن و لێپرسراوی مەڵبەندەكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان  پێشنیاز دەكەن ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ كە رۆژی شەهیدی یەكێتییە چوارەمین كۆنگرە ببەسترێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە  کۆبونەوەی مەكتەبی رێكخستنی یەکێتی لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكان بەڕێوەچوو، تیایدا لەبارەی دیاریکردنی رۆژێک بۆ بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گفتوگۆکرا.
 لە دەنگدانێكی ئاشكرادا بەدەنگی تەواوی مەكتەب رێكخستن و لێپرسراوی مەڵبەندەكان پێشنیازكراوە رۆژی ٢١-١١ کۆنگرە ببەسترێت.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەكه‌، دوای ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی کۆنگرەوە کراوە و لێپرسراوی مەڵبەندەكان تێڕوانینی خۆیان لەبارەی کۆنگرەوە خستوەتەڕوو، لە دەنگدانێكی ئاشكرادا بەدەنگی تەواوی مەكتەب رێكخستن و لێپرسراوی مەڵبەندەكان پێشنیازكراوە رۆژی ٢١-١١-٢٠١٩ رۆژی بەستنی چوارهەمین كۆنگرەی یەكێتی بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كۆبوونەوەكان بەردەوامدەبن تابتوانین باشترین میكانیزم دیاری بكەین، بەهۆیەوە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئەنجام بدەین.


رەفعەت عەبدوڵا، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەکێتی لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند،  كۆبوونەوەكان بەردەوامدەبن تابتوانین باشترین میكانیزم دیاری بكەین، بەهۆیەوە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئەنجام بدەین و كۆی یەكێتیەكان خۆیانی تێدا ببینەوە".

٢٩ی تەموزی رابردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوەوە، دوای کۆبوونەوەکە لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی ئەو حزبە رایگەیاند، پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەبەسترێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP