Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

منداڵێكی شه‌ش ساڵ بووه‌ خاوه‌نی كارگه‌یه‌ك

هەمەرەنگ

بینراو 58

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

کۆری نیفیز مناڵێکی بەرەچەڵەك ئەمریکی لە تەمەنی شه‌ش ساڵیدا دەستی بەکارکردن کرد لەپێناو بەدیهێنانی خەونەکەی دایکی وهەر بەوەشەوە نەوەستا بووە بچوکترین بەڕێوەبەری کار لە جیهاندا.

لە ساڵی ۲٠٠۹ کۆری و دایکی روو ئەکەنە ویلایەتی نیوجێرسی بەمەبەستی مانەوە و ژیان کردن.

بەڵام پێداویستیەکانی ژیان کارگرانی زۆر ئەخاتە سەر شانی دایکی کۆری بەجۆرێك شەو ڕۆژ کار ئەکات بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی ژیان و ئۆتۆ مۆبێلك بۆ ئاسانکاری ژیانیان دابین بکات ،کۆری بەم کارگرانیانەی دایکی زۆر دڵ تەنگ ئەبێت بۆیە دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیاری یارمەتی دانی دایکی ئەدات بە بیرۆکەی فرۆشتنی شوکولاتەی گەرم لەبەردەم ماڵی خۆیاندا کە بەتەنها تەمەنی شه‌ش ساڵان بوو،بۆ ئەم کارەش لەگەل دایکی هەستان بە دروستکردنی عەرەبانەیەکی تەختە و دەستیان کرد بە فرۆشتنی خواردنەوەی شوکولاتە.

هەر زوو لەبەر رێك پۆشی و بلیمەتی مامەڵەکردن لەگەل کریاردا کۆری ناوبانگی دەرکرد بەجۆرێك تەنها لە رۆژێکدا بە سەدان دۆلاری پەیدا ئەکرد،دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی کورت کوری هەستا بە پێشکەش کردنی کێك لەگەل شوکولاتە گەرمەکە کە پێکهاتەی کێکەکە داهێنانی خۆی بوو بەم کارەش زیاتر و زیاتر سەرنجی هەمووانی راکێشا بەجۆرێك داواکاری لەسەر کڕینی کیکە تایبەتیەکەی کوری زۆر بوو کە وابکەن لە تەواوی مارکێتەکانی ئەمریکا دابنرێت.

ئەم سەرکەوتنانە بیرۆکەی دروستکردنی کارگەیەکی بچوکی بۆ کوری دروستکرد بەناوی(Mr Corys Cookies) بەم پرۆژەیەشی بووە بچوکترین بەڕێوبەری کار لە جیهاندا.

بەم کارانە کۆری نەك بەتەنها خەونی کرینی سەیارەیەکی بۆ دایکی بەدی هێنا بەڵکو توانی تەواوی ژیانی دایکی بۆ هەتا هەتای بگۆڕێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP