Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی سێ تۆمەتباریان دەست گیرکرد

کوردستان

بینراو 66

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون ( ٣ ) تۆمەتباریان لە کاتی هەڵکەندنی بیری ئیتیوازی بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی گەڕان و پشکنین و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران و کاری نایاسایی، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون لە ئەنجامی دەرچوونێکیان بۆ گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی پیرەمەگروون توانیان لە گوندی ( یاڵانقۆز ) دەستبگرن بەسەر جیهازێکی کارەبایی بیرهەڵکەندن کە بە شێوەیەکی نایاسایی کاری دەکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەمان کاتدا توانرا ( ٢ ) هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی کارپێکردنی جیهازەکە بوون و بە شێوەیەکی نایاسایی بیریان هەڵدەکەند، هەروەها دەستگیرکردنی خاوەنی جیهازەکە.

روونیشیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەڵکەندنی بیری ئیتیوازی لە لایەن هاوڵاتییانەوە بەشێوەیەکی نایاسای قەدەغەیە و ناتوانن هەڕەمەکی لە هەر شوێنێک بیانەوێت بیر هەڵبکەنن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP