Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژمارەیەكی زۆر پاسەوان لە بەرپرسان دەسەندرێتەوە

کوردستان

بینراو 174

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر بەرپرسێك رێنمایی پێدانی پاسەوان نەیگرێتەوە، پاسەوانەكانی دەخرێنەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ژمارەیەكی زۆر پاسەوانمان لە بەرپرسان وەرگرتۆتەوە.

عەقید سەران لەتیف نەجم، بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانی هەولێر لەراگەیەندراوێكدااشكرایده‌كات، پێدانی پاسەوان بە بەرپرسان، بە پێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆیە و ئەوەش بە گوێرەی پلەبەندییە، لە رێنماییەكەدا بە ووردی روونكراوەتەوە.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئەوان وەك پۆلیسی پاسەوانی، ژمارەیەكی زۆر پاسەوانیان لە بەرپرسان وەرگرتۆتەوە، وادەی پێدانی پاسەوان پێیان كۆتایی هاتبوو و سەرجەمیشیان خراونەتەوە سەر میلاكی پۆلیسی هەولێر.

باسیشی له‌وه‌كردووه‌، هەر بەرپرسێك ڕێنمایی پێدانی پاسەوان نەیگرێتەوە، پاسەوانەكانی لێ وەردەگیرێتەوە و بەسەر ئەو فەرمانگانەدا دابەش دەكرێن، كە پێویستیان بە پاسەوانە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانی هەولێر جه‌ختیكرده‌وه‌، سەرجەم بەرپرسان پابەندی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ بن و ئەوانەی پێویستیان بە پاسەوان نییە یاخود پاسەوانی زیادیان هەیە، بیانگەڕێننەوە بۆ سەر میلاكی پۆلیسی هەولێر، تا ئەو دەزگا و دامەزراوە حكومیانەی گرفتی كەمی میلاكیان هەیە، پاسەوانیان بۆ دابین بكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP