Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ڕانیە.. کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت دەستگیرکرا

کوردستان

بینراو 69

04/08/2019

Alternate Text
+ -

پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، "کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت دەستگیرکرا".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، "دوابەدوای ئەو سکاڵایەی کە هاوڵاتیێکی شاری ڕانیە تۆماری کردبوو لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە کە مۆبایلێکی لێ دزرابوو، دوای ئەوەی مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بڕیاری دادوەر بەدەست هات بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی کەسی تاوان کار".

پۆلیسی رانیە وتیشی، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و سود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری کردن ئەمڕۆ بەرواری ٤/٨/٢٠١٩ لەلایەن مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین تۆمەتبارێك دەستگیر کرا بەناوی (م.ك) تەمەن ٢١ ساڵ ڪە هەستابوو بە دزینی مۆبایل و چەند ڪەل و پەلێك لە یەڪێك لە مزگەوتەڪانی شاری ڕانیە.

باس لەوەشکراوە، دوای دەستگیرکردنی لە کاتی لێڪۆڵینەوە لە گەڵی دانینا بە تاوانەڪەیدا، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباری ناوبراو ڕاگیرا بەپێی ماددەی ( ٤٤٤) لە یاسای سزادانی عیراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP