Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎گواردێلا: لە پێناو حەوت یاری نامەوێت خۆشی یانزە مانگ لەدەست بدەم

وەرزش

بینراو 39

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

‎لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی میترۆ گواردێلا باسی نازناوی پریمەر لیگ دەكات، پێی وایە نازناوی پریمەر لیگ لە خولی یانە پاڵەواڵەنەكانی ئەوروپا گرنگترە بۆ یانەكەی.

‎گواردێلا لەو چاوپێكەوتنەیدا باس لەوە دەكات، كە دەیەناوێت نازناوی چامپیۆنز لیگ ببنەوەو، پاڵەوانیێتیەكی زۆر گرنگە، بەڵام من قومار ناكەم لە گازینۆكان بم، هەموو شتێك لە پێناو حەوت یاری لەدەست بدەم.

‎گواردێلا ووتیشی، چامپیۆنز لیگ حەوت یارییە، نامەوێت لە پێناو حەوت یاری خۆشی یانزە مانگ لەدەست بدەم، من دەمەوێت خۆم و تیپەكەم بەردەوام لە خۆشیدا بین، بۆیە من پریمەر لیگم لە هەموو خولەكانی تر پێ گرنگترە.

‎لە كۆتاییدا گواردێلا باسی ئەوەی كرد، لە وەرزی رابردوودا كۆششێكی زۆریان داوە تا توانییویانە نازناوی پریمەر لیگ بەدەستبهێنن، من دڵنیام لیڤه‌رپوولیش زۆر حه‌زی ده‌كرد نازناوی پریمەر لیگ بباته‌وه‌، كه‌ 30 ساڵه‌ نه‌یانبردووه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ به‌ جیاوازی خاڵێك باشتر بووین، هه‌ردوو تیپه‌كه‌ وه‌رزێكی جیاوازیان پێشكه‌ش كرد.

ئه‌م قسەنای گواردێلا لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ كاژتژمێر پێنج به‌ كاتی هەرێمی كوردستان، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ لە یاریگه‌ی وێمبلی له‌ له‌نده‌ن رووبەرووی یەكتر دەبنەوە لە جامی قەڵغانی ئینگلتەرادا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP