Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎بەفەرمی بەرشەلۆنە بۆندی لەگەڵ بەرگریكارێك واژۆ كرد

وەرزش

بینراو 52

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارەم بۆندی لەم میركاتۆی هاوینەیەدا واژۆ كرد، لەگەڵ بەهرەمەندێكی ئیسپانی بۆ شوێنگرتنەوەی ئەلبای بەرگریكاری لای چەپی یانەكەی.

‎یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ لە پێگەی فەرمی یانەكە بڵاویكردەوە، بە بڕی ١٨ ملیۆن یۆرۆو زیادەی ١٢ ملیۆن لە كاتی بەدەستهێنانی نازناودا توانییویانە گرێبەست لەگەڵ جونیۆر فریپۆی بەرگریكاری یانەی ریاڵ بیتس ئیمزا بكەن.

‎فریپۆی تەمەن ٢٢ ساڵ لای چەپی یاریگا یاریدەكات لە هێڵی بەرگری، گرێبەستەكەی بۆ ماوەی پێنج وەرزە، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دانراوە، هەروەها ئەنجامدانی گرێبەستەكەی لەسەر داوای ڤالڤێردی راهێنەر بووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP