Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری خوێندنی باڵا: زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەمە

کوردستان

بینراو 46

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرایده‌كات، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەمە و له‌ جیهانیشدا به‌ره‌و ریزبه‌ندی چوار هه‌زار هه‌نگاو ده‌نێت.

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند،  زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی بەرچاوی هەیە، بەجۆرێك لەریزبەندی وێبۆمێتریكس لەسەر ئاستی هەرێم یەكەمە و لەسەر ئاستی جیهانیش بەرەو ریزبەندی چوار هەزار هەنگاوی ناوە، ئەمەش مانایی ئه‌وه‌یە زانكۆكانی ئێمە توانایان هەیە بچنە سەر نەخشەی ئەكادیمیای جیهانی.

ئەم وتانەی وەزیری خوێندنی باڵا لە میانی كۆبوونەوەیەكدا بووە لەگەڵ ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و تێیدا داوای لێكردوون، لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن ئاستی زانكۆكەیان لە ریزبەندی چوار هەزارەوە بگەیەنن بە ڕیزبەندی ژێر دوو هەزار.

وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی وتووه‌، " بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئێمە لە وەزارەت هاوكارتان دەبین.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، لە كارنامەی چوار ساڵی كاركردنی وەزارەت دەمانەوێت پێداچوونەوە بە كوالێتی خوێندن و ئاستی زانستی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بكەین و ئاستیان بەرەو پێش ببەین، بەشێوەیەك لەگەڵ پێوەرە زانستیە نێودەوڵەتیەكان بگونجێت و نابێت لایەنی بازرگانی بەهیچ شێوەیەك بەسەر كوالێتی خوێندن و ستانداردەكانی خوێندن زاڵ بكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP