Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌رپرسێكی گۆڕان: پۆستە بەتاڵەكانی ناو ئۆرگانەكانی بزوتنه‌وه‌كه‌ پڕدەكرێنەوە

کوردستان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایده‌كات، بە كردەیی هەنگاوەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان و رێكخستنەوەی پەیكەری رێكخراوەیی دەستیپێكردوە و ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ به‌ به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه‌ پڕ ده‌كرێنه‌وه‌.

دڵخواز كاكەڕەش سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گۆڕان وەك شۆڕشێكی نوێیە لە شێوازی حزبایەتی و حوكمڕانی بەو پێیەی مۆدێلێكی نوێی هێنایە ئاراوە بەوەی یەكەمجارە حزبێكی سیاسی ئۆپۆزسیۆنیی پەرلەمانی بێتە ئاراوە لەم ناوچەیەدا بەبێ رشتنی خوێن و بەكارهێنانی هێز.

لەبارەی ئەو رەخنانەی لە بزوتنەوەی گۆڕانیش دەگیرێن، روونیكرده‌وه‌، حاڵەتێكی ئاساییە گۆڕان رووبەڕووی رەخنە ببێتەوە، چونكە ئەم مۆدێلە لە پێشوودا پەیڕەو نەكراوە و بەشێك لە رەخنەكانیش مەبەست و ئامانجی دیكەی لەپشتەوەیە و بۆ تەگەرە خستنەبەردەم كاری بزوتنەوەكە بوون، بەڵام دەتوانین بڵێین لە ١٠ ساڵی رابردوودا بزوتنەوەی گۆڕان زۆر سەركەوتوو بووە لە گەیاندنی بەرنامەی چاكسازیی و هۆشیاركردنەوە و پێشكەشكردنی ئەزمونێك، كە دواتر لایەنەكانی دیكە ناچاربوون هەنگاوی هاوشێوەی بەدوادا بنێن، لەم قۆناغەشدا كادرێكی زۆر و ئەندامانمان لە كابینەی نوێی حكومەتدا بەرپرسیارێتی وەردەگرن و شوێنیان لە پۆستەكانی ناو بزوتنەكەدا بەتاڵ دەبێت چ لە ژوورەكان یان جڤاتی گشتی و نیشتمانی، یان كەسانێك دەستیان لەكاركێشاوەتەوە یان كۆچی دواییان كردوە، بۆیە پێش ئەوەی هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن بەڕێوەبچێت پێویستە ئەو شوێنانە پڕبكرێنەوە بۆئەوەی ژمارەی تەواوی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی ئامادەبن و هەڵبژاردنەكانی دواتر رای زۆرینەی ئەندامەكانی لەسەر بێت".






Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP