Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نۆ تەن قاپی سەفەری گەڕێنرایه‌وه‌ بۆ وڵاتی ئێران

کوردستان

بینراو 75

05/08/2019

Alternate Text
+ -

به‌شی راگه‌یاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی خراپی بەکارهێنانی جۆری، نۆ تەن قاپی سەفەری گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.

به‌شی راگه‌یاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران رایگه‌یاند، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ دوای ئەوەی لیژنەی تاقیگەی سەر بەدەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران پشکنینی کرد بۆ نۆ تەن قاپی سەفەری، بەڵام لە پشکنینی فیزیایی و کیمیایی دەرنەچووە و لیژنەکەش گەراندویانەتەوە بۆ وڵاتی ئێران.

ئەمە لە کاتێکدا لە کوردستان تاكو ئێستا خواردن و كه‌لوپه‌لی بێ كوالێتی هه‌نارده‌یی هه‌رێم ده‌كرێت، هەر لەم هەفتەیەشدا بارێکی بیبەر و خەلی ئێرانی و رۆنی ئۆتۆمبێل لەبەر خراپی کوالیتیان گەڕێندراونەتەوە بۆ خاکی ئێران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP