Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سوودە گرنگەکانی خواردنی گوێز

تەندروستی

بینراو 190

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

گوێز یەکێکە لە باشترین جۆری خواردنە تەندروستەکان، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ترشە چەوری و دژە ئۆکسان

لە ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە گوێز بڕی كۆلیسترۆلی زیان به‌خشی ناو جه‌سته‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ هه‌وره‌ها زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ چونكه‌ ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلینی ناو خوێن ڕێكده‌خات و ترشه‌ڵۆكی ئه‌مینی و ئۆمیگا سێ به‌جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت و مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و گه‌شه‌ی خانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كانیش ڕاده‌گرێت

سودەکانی خواردنی گوێز:
١- گوێز سودێکی زۆری هەیە بۆ کەمکردنەوەی سترێس و دڵتەنگی، بەتایبەت ئەو کەسانەی بەهۆی هیلاکی و ماندووێتیەوە توشی سترێس دەبن، کاتێک گوێز دەخۆن، پاش ماوەیەک هەست بە ئارامی دەکەن

٢- گوێز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان، کە ئەمانەش کاریگەری زۆریان هەیە لە پارێزگاریکردن لە تەندروستی دڵ و دورخستنەوەی لە مەترسی و نەخۆشیە جیاوازەکان

٣- بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ تێیدا، گوێز سودێکی زۆری هەیە بۆ دورخستنەوەی مرۆڤ لە نەخۆشیەکانی مێشک وەک زەهایمەر، هەروەها ئۆمیگا ٣ یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی توشبوونی مرۆڤ دەدات بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و خەمۆکی

٤- ئەو کەسانەی کە بەبەردەوامی گوێز دەخۆن، کۆلستڕۆڵی زیانبەخشی نێو خوێنیان کەمترە لەو کەسانەی کە کەمتر گوێز دەخۆن، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی دڵ چونکە کەمی کۆلستڕۆڵ مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP