Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌حما خه‌لیل: هه‌ر هێزه‌ و به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان ده‌كات

کوردستان

بینراو 42

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

به‌رپرسێكی ئێزدییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كات، هه‌ر هێزه‌ و به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ شه‌نگال و ئێزدییه‌كان ده‌كات

مه‌حما خه‌لیل راوێژكاری كاروباری ئێزدییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌،  هاوڵاتیانی ئێزیدی ئاواتیان ئەوەبوو شەنگال ئازاد بکرێت وە ئاسایشی ئەوان بپارێزرێت، شەنگال رزگار بوو بەڵام ئاسایشی ئەوان نه‌ پارێزراوه‌.

وتیشی، هەتا ئێستا ٣٦٠ هەزار ئێزیدی لەکەمپەکانی کوردستانن وە ١٠٥هەزار کەسیان ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون هەتا ئێستا ٦٠ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ئەوان دەڵێن ئێمە ناگەڕێینەوە چونکە "ئەمنیەت نیە" لەشەنگال هێزی جۆر بەجۆر هەن هەر هێزەی بەپێی بەرژەوەندی خۆی مامەڵە لەگەڵ ئێزیدییه‌كان دەکات.

روونیشیكرده‌وه‌، " حکومەتی عیراق تاوانبارە بەپێی یاسا و دەستوور کە نە مافی مەدەنی نە ئاسایشی بۆ شەنگالیەکان دابین نەکردووە، سەد ساڵ ئێزیدییەکان خزمەتی عیراقیان کرد کەچی لەماوەی دوو رۆژدا سوپای عیراق شەنگالی بەجێهێشت.



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP