Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سۆران عومه‌ر: پێویسته‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و زیاده‌ی مووچه‌یان بۆ خه‌رجبكرێت

کوردستان

بینراو 84

05/08/2019

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی کۆمەڵی ئێسلامی لە پەرلەمان کوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات، پێویسته‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ژماربكرێت و زیاده‌ی مووچه‌یان بۆ خه‌رجبكرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئێسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست بی ئێم کەوتووە دەڵیت،" هاوشێوەی ئەنجومەنی دادوەری  دەبێت فەرمانبەران وەک مافێکی یاسایی خۆیان کە لە سالی ٢٠١٦ەوە پلە بەرزکردەوەیان راگیراوە ، پێویستە بۆیان بگەڕێندرێتەوە و پلەیان بەرزبکرێتەوە."

ناوبراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوایه‌كی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌.

له‌ داواكه‌دا هاتووه‌، ئەو فەرمانبەرانەی  کە لە سالی ٢٠١٥ تا ٢٠١٨ بەرزکردنەوەی پلەکانیان وەستێندراوە پلەکانیان چاک بکرێت و هەژماری ئەم چەند ساڵەی کە رۆیشتووە بۆیان بکرێتەوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵ هیچ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌كراوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP