Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان

بینراو 63

05/08/2019

Alternate Text
+ -

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه،‌ جه‌ختی له‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان كرده‌وه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، هاوكاری و پێكه‌وه‌یی هه‌مووان بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر و تیرۆریستان پێویستیه‌كی حه‌تمیه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  به‌سه‌رپه‌رشتی (شۆڕش ئیسماعیل) وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی (سه‌ربه‌ست له‌زگین) بریكاری وه‌زاره‌ت، (فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د) سه‌رۆكی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌ره‌ باڵاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ،كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان  به‌ڕێوه‌چوو .

له ‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ده‌رگای گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرده‌وه‌و داوای له‌ئاماده‌بووان كرد، راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی دواین رووداو و چالاكییه‌كانی ماوه‌ی رابردوو بخه‌نه‌ڕوو.

دواتر راپۆرتی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئیداره‌ و میره‌ ، ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و هه‌واڵگری گشتی خوێندرانه‌وه‌، كه‌ تیایدا رووداو و كرده‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردوو به‌ داتا و ژماره‌ خڕانه‌ ڕوو. پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانانه‌وه‌ گفتۆگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا .

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كراو جموجۆڵ و پێشێلكارییه‌كانی تیرۆریستانی‌ داعش له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌و ناوچانه به‌ووردی‌ شه‌ن و كه‌و كرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP