Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چەکدارانی حەشدی شەعبی رێگای موسڵ- هەولێریان داخست

عێراق

بینراو 105

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەک ناڕەزاییەک دژی بڕیارەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  بۆ کشانەوەی هێزە میلیشیاکان لە دەشتایەکانی نەینەوا، چەکدارانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دوشەممە رێگای موسڵ- هەولێریان داخست.

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشەممە وەک ناڕەزایەتییەک دژی بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دورخستنەوەی هێزە میلیشیاکان لەدەشتاییەکانی نەینەوا، بەشێک لەهێزەکانی حەشدی شەعبی رێگای سەرەکی نێوان پارێزگای موسڵ و هەولێریان داخستووە.

نیگەرانی حەشدی شەعبی لەوەوە هاتووە کە حکومەتی عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی فراوانی بۆ ناوچەکانی نەینەوا و دیالە دەستپێکردوە دژی پاشماوه‌ی هێزه‌كانی داعش و رۆڵی حەشدی شەعبی پەراوێزخستووە.

سایتی ده‌ستووریش له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، بۆ ئەو مەبەستە هەریەک لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ و بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی دیالەیان کردوە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆده‌بنه‌وه‌.

بۆ به‌دواداچوونی زیاتر بی ئێم سی په‌یوه‌ندی كرد به‌ چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و پرسه‌وه‌ بڵام ئاماده‌ نه‌بوون هیچ وته‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ بده‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP