Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌ جه‌له‌ولا: عه‌ره‌به‌كانیش داوایی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن

کوردستان

بینراو 52

05/08/2019

Alternate Text
+ -

به‌رپرێكی یه‌كێتی له‌ جه‌له‌ولا باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ ئێستادا گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش بۆ جه‌له‌ولا و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان پێویستییه‌ و ده‌بێت به‌ زوترین كات ئه‌نجامبدرێت.

خه‌لیل خوداداد به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له‌ جه‌له‌ولا به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، له‌ ئێستادا دۆخی ناو جه‌له‌ولا ئاساییه‌ به‌ڵام چوار ده‌وری ناوچه‌كه‌ پڕ مه‌ترسییه‌ و هێزه‌هكانی داعش بوونی هه‌یه‌ و بۆشاییه‌كی ئه‌منی له‌و ناوچه‌یه‌ بوونی هه‌یه‌.

وتیشی، هێزێكی زۆری سووپای عێراق له‌ ئێستادا ئاماده‌كراوه‌ له‌ خانه‌قین و جه‌له‌ولا به‌ مه‌به‌ستی لێدان له‌ پێگه‌كانی داعش له‌و ناوچانه‌ به‌ڵام به‌ بڕوای من سه‌ركه‌وتوو نابن و به‌بێ پێشمه‌رگه‌ بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی نابێته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، له‌ ئێستادا عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌ش گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌یی گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش پێویستییه‌ بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌.

له‌ باره‌یی هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش له‌ ناوچه‌ی گوڵه‌جۆ ئه‌و به‌رپه‌رسه‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه‌كرد، چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP