Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاگاداری لەبارەی لیژنەی بینینی تایبەت بەگەشەی مناڵ

تەندروستی

بینراو 214

05/08/2019

Alternate Text
+ -

تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لەبارەی گواستنەوەی لیژنەی بینینی تایبەت بە گەشەی منداڵ بۆ نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید

لە راگەیەندراوێکدا تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی بینینی تایبەت بە گەشەی منداڵ لەنەخۆشخانەی شارەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید و خشتەی بینینی نەخۆشی درێژخایەن لەنەخۆشخانەكەیان گۆڕانكاریی تێداكراوە.

روونیشیکردەوە، بەپێی خشتە نوێیەكە رۆژانی شەممە تایبەتە بە بینینی نەخۆشی هەرس و جگەر لەگەڵ نەخۆشیەكانی مێشك و دەمار، رۆژانی یەك شەممە تایبەتە بە لیژنەی نەخۆشی كوێرە ڕژێنەكان و گەشە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژانی دووشەممە و چوارشەممە تایبەتە بە لیژنەی نەخۆشی شەكرە و رۆژی سێ شەممە لیژنەی نەخۆشی كوێرە ڕژێنەكان لەگەڵ غودە و پێشكەوتن و دواكەوتنی باڵقبوون و گەشە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP