Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاتوچۆی سلێمانی: هەر ئۆتۆمبێلێک دوکەڵی هەبێت سزا دەدرێت

کوردستان

بینراو 67

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد،"هەر ئۆتۆمبێلێک بزوێنەرەکەی دوکەڵ بکات سزا دەدرێت.

کاروان سدیق، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە کەناڵی بی ئێم سی راگەیاند،" مەفرەزەکانی هاتووچۆ هەر ئۆتۆمبێلێک ببینن، کە بزوێنەرەکەی دوکەڵ بکات شوفێرەکەی سزای ماددی دەدرێت و پسوڵەی بە بڕی ٤٠ هەزار دیناری بۆ دەکرێت.

روونیشی کردەوە،  پێویستە شوفێران ئاگاداری نوێ کردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیانبن چونکە لە کاتی تەحویل کردنی ئۆتۆمىێلەکانیان بۆ شوفیرێکیتر، ئەگەر مەرجەکانی توندوتۆلی تەواو نەبێت تەحویل ناکرێت.

ئەمە لەکاتێكدایە بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تەنیا لە ماوەی شه‌ش مانگی ٢٠١٩دا بە هۆکاری نەبوونی مەرجەکانی توندوتۆڵی و دوکەڵی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان ١٠هەزار و٩٠  شوفێر سزای مادی دراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP