Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی داخستنی رێگای موسڵ-هه‌ولێر

عێراق

بینراو 50

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە رێگەی موسڵ - هەولێر داخراوە ‌و هۆكارەكەش ئەوەیە، حكومەتی عیراق بڕیاریداوە لە سنوورەكەدا بازگەیەكی حەشدی شەعبی هەیە بیگۆڕێت بۆ پۆلیسی ناوخۆیی و ئەوەش گرفتی دروستكردووە و بووەتەهۆی داخستنی رێگەكە.

غه‌یاس سورچی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پێنجی ئابی ٢٠١٩، رێگەی نێوان هەولێر ‌و موسڵ داخراوه‌.

 لەبارەی هۆكارەكەشی ئه‌وه‌یه‌ لە سنوورەكەدا بازگەیەكی حەشدی شەعبی هەیە كە كەوتووەتە نێوان شارۆچکەی كەڵەک ‌و قەزای حەمدانییە، ئەو بازگەیە حكومەتی عیراق بڕیاریداوە بیگۆڕێت بۆ بازگەی پۆلیسی ناوخۆی موسڵ، ئەوەش ناڕەزایی حەشدی شەعبی ‌لێكەوتووەتەوە و بەو جۆرەش رێگەكەیان داخستووە.

غه‌یاس سورچی وتیشی، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك كرانه‌ لیستی ره‌شه‌وه‌ یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ لیوای حه‌شدی شه‌عبی بوو له‌ موسڵ كه‌ كه‌سێكی سه‌ر به‌ مه‌زهه‌بی شه‌به‌كه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش داوا ده‌كه‌ن لیواكه‌ له‌وێدا بمێنێته‌وه‌ .

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ وەک ناڕەزاییەک دژی بڕیارەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  بۆ کشانەوەی هێزە میلیشیاکان لە دەشتایەکانی نەینەوا، چەکدارانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دوشەممە رێگای موسڵ- هەولێریان داخست.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP