Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەو پياوەی بە پياکێشانێك ژيانی گۆڕا

هەمەرەنگ

بینراو 17

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

جايسۆن بادجيت ، هاوڵاتيەکی ئەمريکی لەدايک بووی ساڵی ۱۹۷۱ تاکو ئيستا خويندني تەواو نەکردوە. 

جاسیۆن خاوەنی هيچ بروانامەيەک نەبوو لە کۆمپانيايەکی فرۆشتنی کەلوپەلی ناو ماڵ وەک فرۆشيار کاری دەکرد تەواوی کاتەکانی ژيانی لە يانەی شەوانە بەسەر دەبرد تاکو شەويک لەلايەن دوو دزەوە توشی رووداويک دەبيت و دزەکان زۆری ليدەدەن ئەم رووداوە وا دەکات جايسۆن بگوازريتەوە بۆ نەخۆشخانە لە دوای پشکنين دەردەکەوێت زەبريکی زۆر بەر سەری کەوتووە .

پزيشکان پيان وابوو ئەم رووداوە کاريگەری زۆر خراپی لەسەر ژيانی ئەبيت بەڵام ئەم رووداوە هاوشيوەی چيرۆکيکی خەياڵی بوو بۆ جایسۆن.

چەند رۆژيک دوای رووداوەکە کەبەئاگا هاتەوە هەموو شتيکی بە هاوکيشەی بيرکاری شيکار دەکرد .

ناخی ئەو هەستی بە زيرەکی و بە ئاگايی خۆی نە دەکرد کە چۆن گۆرانکاری بەسەر هاتووە بەڵام لەتوانایدا هەبوو هاوکيشەی وەها شيکار بکات کە بۆ مامۆستايانی زانکۆ و تەنانەت بۆ زانايانيش قورس بوو  ئەم حاڵەتەی جايسۆن هەرايەکی زۆری نايەوە جيگای سەرنج و قسەلەسەر کردنی هەموو کەسيک بوو.

دوای ليکۆلينەوە و پشکنين  دەرکەوت ئەو بەرکەوتنە وای لە جايسۆن کردوە ميشکی زۆر خيرا کار بکات ئەمەش زيرەکيەکی تايبەتی لە چەند بواری ژيان پێ ببخشيت بەم رووداوەش نازناوی ميشکيکی جوانيان بە جايسۆن بەخشی. 

جايسۆن چووە ئەکاديميای بيرکاری و لە ئيستادا  يەکيکە لەوانەبيژە بەناوبانگەکانی زانکۆکانی جيهان هەستاوە بەچاپ کردنی کتيبيک لە ژير ناوينيشانی (ئەو پياوەی لە کەيسكی ئاساييەوە بوو بە زانايەک) 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP