Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: گەندەڵی حاڵه‌ت نییه‌ و تووشی نەزیف بووە

کوردستان

بینراو 42

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

په‌رله‌مانتارێكی گۆران له‌ په‌رله‌مانی كوردستان وەڵامی مەسروور بارزانی دەداتەوە، کە  گەندەڵێ وەک حاڵەت ناوبردوە و دەڵیت، گەندەڵی حاڵەت و دیاردە نییە بەڵکو لە هەندێک زۆن نەزیف بووە.

دابان محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەپێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبوک وەڵامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان دەداتەوە، کە گەندەڵی وەک حاڵەت و دیاردە ناوبردوە لە کوردستان دەڵێت ،" گەندەلێ نەزیف بووە نەک دیاردە و حاڵەت بێت.

هاوکات بە چەندین نمونە باسی لە گەندەڵیەکان کردوە لە هەرێـمی کوردستان و ئاشكرایده‌كات، لە هەریەکە لەبەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبردن، لەوانە ناردنی مس و فافۆن و کانزای تر و هێنانی ئۆتۆمىێلی مۆدێل کۆن بە ئیمزای بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، واستە کردنی بۆ خوێندکارانی دەرنەچوو بە ئیمزای بەرپرسەکان، گۆرانی نەخشەی بەرهەمهێنانی پڕۆژەی خانوو دروست کردن بۆبەرژەوەندی خۆیان"، چەندین نمونەی تریشی باس کردووە کە هەوێنی گەندەڵین لە کوردستاندا.

باسی لەوەش کردووە، واژۆی به‌رپه‌رسانی حكومه‌ت، بووەتە هۆی نەزیفی گەندەڵی گەورە بۆهەموو  شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP