Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

عێراق

بینراو 55

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و كه‌شتیه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌.

عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاشكرایكردووه‌، عێراق به‌گوێری‌ رێوشوێنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كارده‌كات بۆ هه‌نارده‌كردن نه‌وت كه‌ له‌ جیهاندا دانپێنراوه‌.

وتیشی، ئه‌و كه‌شتیه‌ی كه‌ له‌ ئێران ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌، بریتیه‌ له‌ كه‌شتیه‌كی بچوك، ‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی نه‌وت كار به‌و جۆره‌ كه‌شتیانه‌ ناكات.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و كه‌شتیه‌وه‌.

ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌كاتێكدایه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری عیراقیدا گرتووه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی قاچاغ نه‌وتی گواستۆته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP