Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مانچستەر سیتی نازناوی قەڵغانی ئینگلتەرای بەدەستهێنا

وەرزش

بینراو 45

05/08/2019

Alternate Text
+ -

له‌ یاری قه‌ڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرا، مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر یاریگه‌ی وێمبلی رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، مانچسته‌ر سیتی به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ توانی شكست به‌ لیڤه‌رپوول بهێنێت و بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا و بۆ جاری دووەم لەسەر یەك  ببێتە‌ پاڵه‌وانی قه‌ڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرا.


لە گێمی یەكەمی یارییەكە مانچستەر سیتی توانیبووی كۆنتڕۆڵی یاریگا بكات، چەندین هێرشی مەترسی دروست بكات لەسەر گۆڵی لیڤەرپوڵ، تا لە رێگەی رەحیم سترلینگ توانی گۆڵی یەكەمی یارییەكە تۆمار بكات لە خولەكی ١٢، دوواترو دووای چەند خولەكێك لێرۆی سانێ ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانی و مانچستەر سیتی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاریگه‌ی جێهێشت.

لە گێمی دووەمی یارییەكەدا لیڤەرپوڵ خۆی كۆكردەوەو چەندین هێرشی مەترسیداری درووستكرد بۆ سەر گۆڵی مانچستەر، تا خوله‌كی ٧٨ جۆیل ماتیبی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول تۆپێكی له‌ ڤان دایك وه‌رگرت و گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی لێڤەرپوڵ تۆماركردەوە.

یارییەكەش تا كۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە، ناوبژیوانی یاری پەنای بردە بەر لێدانی سزا بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەنجامەكە، مانچستەر سیتی بە پێنج لێدان بەرامبەر چوار لێدان سەرکەوتنی بەدەستهێنا بۆ جاری دووەم لەسەر یەك، پیپ گواردێلاش توانی ژمارەی نازناوەكانی بگەیەنێتە ٢٨ نازناو وەكو راهێنەر لەگەڵ سەرجەم ئەو یانانەی راهێنەرایەتی كردوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP