Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شارەوانی سلێمانی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان

بینراو 1841

05/08/2019

Alternate Text
+ -

ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامدانی بۆنەی تایبەت و بەکارهێنانی بڵندگۆ قەدەغە دەکات.

 

ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە بڕیاری ژمارە (٤١٣)ی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، لەمەودوا رێگەنادرێت بە گێڕانی ئاھەنگی ژن گواستنەوە و شەكراوخواردنەوە و هەر ئاهەنگێكی گەورەی دیكە و بەكارهێنانی بڵندگۆ لە ناو پاركی هەواری شاردا.

ئەمە لە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا چەندین بۆنەی تایبەت وەک ئاهەنگی دەرچوون و بۆنەی تایبەتی خێزانی لە پارکی هەواری شار ئەنجامدراوە .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP