Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەرشەلۆنە شكستی بە ئەرسیناڵ هێناو نازناوی خوان گامبەری بردەوە

وەرزش

بینراو 46

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئه‌مشه‌و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی میوانداری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی كرد، تییایدا رووبەرووی یەكتر بوونەوە لە جامی خوان گامبه‌ری دۆستانە له‌ یاریگای كامپ نو، یانەی بەرشەلۆنە توانی نازناوەكە لە كامپنۆ بهێڵێتەوە، دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەسەر ئەرسیناڵدا هێنا.

جامی دۆستانەی خوان گامبەر جامێكی رەمزییە، ساڵانە یانە كەتەلۆنییەكە ئەنجامی دەدات لەگەل یانەیەك لەسەر یاریگای تایبەت بە یانەیەكە واتە لە كامپ نو، بۆ ئەم وەرزەش یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی دەستنیشانكرابوو بۆ رووبەرووبوونەوەكە.

لەسەرەتای گێمی یەكەم یانەی ئەرسیناڵ گوشاری زۆری خستبووە سەر گۆڵی یانە كەتەلۆنییەكە، لە ئەنجامی ئەم گوشارەش یانەی ئەرسیناڵ توانی لە خولەكی ٣٦ لە رێگەی ئیمریک ئۆبەمیانگ گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكات، ئەو گێمەش بە پێشكەوتنی ئەرسیناڵ كۆتای بێت.

لە گێمی دووەمی یارییەكەدا هەردوولە گۆڕانكارییان بە یاریزانە سەرەكییەكان كرد، یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام مەترسی بۆ سەر گۆڵی ئەرسیناڵ درووستكردبوو، تا خولەكی ٦٩ نیلیس بە هەڵا گۆڵێكی لە خۆیان تۆمار كرد، ئەنجامەكەی بۆ بەرشەلۆنە یەكسان كردەوە.

گۆڵی دووەمیش لە دوایین ساتەکانی کاتی یاسایی یارییەکە، لە خولەكی ٩١ لویس سوارێزی ئەستێرەی یانەكە بە چەند خولەكێك دووای هاتنە ناوەوەی توانی تۆماری بكات، بەم ئەنجامەش یارییەكە كۆتایی هات، بەرشە توانی بۆ جاری ٤۳ هەمین جار لە مێژوویدا نازناوی خوان گامپەر بەدەستبهێنێت.

به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خوان گامپه‌ر بۆ “ئازولگرانا” ده‌ستکه‌وتێکی ڕه‌مزییه‌ به‌وپێیه‌ی له‌نێو یاریگای خۆیدا ساڵانه‌ هاوشێوه‌ی ڕیزلێنانێک بۆ دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر پێکهاته‌که‌ و هانده‌رانی کامپ نو دروست ده‌کات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP