Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە ڤیدیۆ، دەست بەسەر بڕێك ماددەی ھۆشبەردا گیرا لەناو كارتۆنی شیرینیدا

کوردستان

بینراو 75

05/08/2019

Alternate Text
+ -

لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەست بەسەر بڕێك ماددەی ھۆشبەردا گیرا، كە لەناو كارتۆنی شیرینی لە ئێرانەوە ھێندرابوو.

ئەمرۆ لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا کە لە ناو پاکەتی شیرینیدا دانرابوو، ئەو كەسەش دەستگیر كرا كە ئەو بڕە مادەی ھۆشبەرەی ھێناوە.

بنكەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی سەر بە ئاسایشی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، توانرا کەسێک دەستگیر بکرێت کە هەوڵیدا لەناو کارتۆن شیرینی بە هاوردەکردنی ماددەی ھۆشبەر بۆ ناو هەرێمی کوردستان".

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژانە لە خاڵە سنورییەکانی هەرێمەوە دەست بەسەر چەندین ماددەی ماوەبەسەرچوو و مەترسیداردا دەگیرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP