Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

کوردستان

بینراو 167

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایدەكات، كاندیدی بزوتنەوەكەیان بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی له‌ حكومه‌ت به‌ریانده‌كه‌وێت پێش جه‌ژن یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.  

چالاكی موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، پێش جه‌ژن پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی، جارێكی دیكه‌ جڤاتی نیشتمانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆنابێته‌وه‌ و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوه‌ به‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر زۆره‌ پێش جه‌ژن پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و پۆستی بریكاری وه‌زیره‌كان و پشكه‌كانی گۆڕان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێمن شێخانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ، دوای ئەوەی جڤاتی نیشتیمانی دەسەڵاتی یەكلایی كردنەوەی كاندیدی بزوتنەوەكە بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، دابە عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی، لەئێستادا كاندیدەكە یەكلا كراوەتەوە.

شێخانی ئاماژەی بەوەشكرد، تاكۆتایی ئەم هەفتەیە ناوەكەی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئاشكرا دەكەن و پێشكەشی سەرۆكی هەرێمی دەكەین.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و مسته‌فا سه‌ید قادر ناویان وه‌ك كاندیدی گۆڕان بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌هێنرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP