Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەرشەلۆنە نیمار بێهیوا دەكات

وەرزش

بینراو 132

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە سەبارەت بەوەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان دەستیانكردبێت بە گفتۆگۆ بۆ گواستنەوەی نیمار جارێكی تر بۆ ریزەكانی بلوگرانە.

‎جێگری سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە سیرجیۆ كاردۆنێری، جارێكی ترو لە نوێترین لێدوانیدا لەسەر گەڕاندنەوەی نیمار بۆ ریزی یانەكە رایگەیاند: گەڕاندنەوەی نیمار بۆ بەرشەلۆنە ئاڵۆزە، ئەم كارە پێویستە پاریس سانجێرمان چارەسەری بكات، تا ئێستا هیچ شتێكی نوێ نییە لەسەر گەڕاندنەوەی نیمار بۆ بەرشەلۆنە، ئێمە هیچ گفتۆگۆیەكمان نەكردووە لەسەر گەڕاندنەوەی نیمار ئێمە رێزی یانەكەی دەگرین.

‎جێگری سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد: یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا لە دەرەوەی گفتۆگۆكانە بۆ گواستنەوەی نیمار جارێكی تر بۆ یانەكە، ئەمەش دووای ئەو دەنگۆ زۆرانە دێت كە باس لەوە دەكەن یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەو یاریزانەدا رێكەوتووە جارێكی تر دەیگەڕێنەوە بەرشەلۆنە، تەنیا لەسەر كات وەستاوە گواستنەوەكەی.

‎ئەم قسەنای سیرجیۆ كاردۆنێری لە كاتێكدایە رۆژی شەمە یانەی پاریس سانجێرمان توانی نازناوی جامی سوپەری فەرەنسا بەدەستبهێنێت، لە كاتی ئاهەنگێڕانی یانەكە نیمار ئاهەنگی لەگەڵ هاوڕێكانی نەگێڕا، هەموو هەوڵێكی خستۆتە گەڕ بۆ دووبارە گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە و دووبارە پۆشینەوەی درێسی بلوگرانە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP