Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تره‌مپ: رق وکینە جیێ نابێتەوە لە وڵاتەکەماندا

جیهان

بینراو 53

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند،" رق و کینە جێی نابێتەوە لە وڵاتەکەماندا. ئەمەش لە دوای کوژارانی ٢٩ کەس لە ویلایەتەکانی ئۆهۆیۆ و تێکساسی ئەمریکا هات.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵایكرده‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌، رۆژی دووشەممە بەیاننامەیەک سەبارەت بە دوو رووداوەکە بڵاودەکاتەوە و وتیشی، لەگەڵ ئێف بی ئای و وەزیری داد ویلیام باڕ و ئەندامانی کۆنگرێسدا قسەی کردووە سەبارەت بەوەی چی بکرێت بۆ راگرتنی ئەم جۆرە توندوتیژییانە.

 جێی ئاماژەیە لە ٢٤ کاتژمێردا لە ئەمەریکا ٢٩ کەس کوژران، لە رۆژی شەممە بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە بازاڕی واڵماڕت لە ئیل پاسۆی تێکساس ٢٠ کەس کوژران و لە دایتانی ئۆهایۆش بەهۆی تەقەکردنێکی دیکەوە نۆ کەسی دیکە کوژران.

دوای کەمتر لە ١٣ کاتژمێر تەقەکردنێکی دیکە ڕوویدا لە دایتان لە ویلایەتی ئۆهایۆ، پۆلیسی دایتان رایگەیاند " تاوانبارەکە کوژراوە و نۆ کوژراویش هەیە، هەروەها بەلایەنی کەمەوە ١٦ کەسی دیکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون."

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP