Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بڕیارێک لەبارەی گۆرانکاری لە دەوامی کارمەندانی تەندروستی دەرچوو

کوردستان

بینراو 190

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بریاریكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی جێبه‌جێكرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌وامی فه‌رمی له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان.

ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ پێنجی ئابی ۲٠۱۹ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بریاریدا له‌ فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌وامكردن به‌پێی بریاری ژمارە یەکی به‌رواری ۱٥ی ته‌مموزی ۲٠۱۹ ئەنجومەنی وەزیران بكرێت کە تایبەتە بە دەوامی فەرمی فەرمانگە حکومییەکان.

بڕیاره‌كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا جێبه‌جێكرا كه‌ بەسەرپەرشتی بەرێوه‌بەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوه‌بەرو بەرێوه‌بەری کارگێری نەخۆشخانە و سەنتەرو مەڵبەندەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی به‌ڕێوه‌چووه‌.

لەمیانی کۆبونەوەکەدا بەرێوه‌بەری گشتی و جێگرانی جەختیان لەسەر جێبەجێ کردنی بریاری ژمارە یەکی ئەنجومەنی وەزیران کرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ ده‌بێت ده‌وامی فه‌رمی له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان له‌ هەشتی به‌یانی تا سێی پاشنیوه‌ڕۆ بێت.

هه‌ر لە کۆبونەوەکەدا بەرێوه‌بەری گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی دوپاتیكردوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی زیاد بوونی کاتی دەوامی فەرمی، ده‌بێت خزمه‌تی زیاتری هاوڵاتیان بكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP