Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

محەمەد تۆفیق رەحیم: بەتەنھا من کاندیدی فەرمی گۆڕانم بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم

کوردستان

بینراو 119

06/08/2019

Alternate Text
+ -

محەمەد تۆفیق رەحیم رایگەیاند، دەمه‌وێت ئەو توانایەی کە هەمه‌ و ئەو ئەزمونەی لەژیانی سیاسیدا كۆمكردۆته‌وه‌ بیخه‌مه‌گەڕ بۆ سەرخستنی هەرێمی کوردستان.


محەمەد تۆفیق رەحیم، كاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، من خۆم کاندید کردوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، چونکە دەمەوێت ئەو توانایەی کە هەمە و ئەو ئەزمونەی کە لەژیانی سیاسیمدا هەمە بیخەمە گەڕ بۆ سەرخستنی هەرێمی کوردستان، عاملێکی ئیجابیبم لەکاروبارەکانی هەرێمی کوردستاندا".

روونیشیكرده‌وه‌، لەبەرنامەی حکومەتی هەرێم و هەموو لایەنە سیاسیەکاندا باسی ئەوە دەکەن کە چاکسازی بکرێت، ئەمە بەلای منەوە زۆر زۆر گرنگە، چونکە چاکسازی وێنەکەی باش دەبەخشێت بەهەرێمی کوردستان، چونکە زۆر لایەن هەن هی دەرەکی و ناوەکی کە پێیان وایە کورد ناتوانێت حکومڕانی خۆی بکات، بۆیە زۆر گرنگە ئێمە ئێستا بەهەمو توانامانەوە بەشداربین لەچاکسازی و پێشخستنی شێوازی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد، " ئێمە بەرنامەی چاکسازیمان هەیە و پارتی و یەکێتیش باسی بەرنامەی چاکسازی دەکەن، دەمانەوێت ئەمە لەسەر ئەرزی واقیع جێ بەجێ بکرێت".


سەبارەت بەوەی کە چه‌ند کاندید بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم هەیە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان-دا؟ محەمەد تۆفیق رەحیم وتی، " قسە و شت زۆرە، بەڵام بەفەرمی هەر من سیڤیم پێشکەشکردوە بۆ ئەو پۆستە".

لەبارەی مسته‌فای سه‌ید قادر، کە دەوترێت کاندیدە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رایگەیاند، " باسی ئه‌و-یش دەکرێت، بەڵام نازانم ئەو سیڤی پێشکەشکردوە یاخود نا، بەڵام من ماوەی دوو مانگە سیڤیم پێشکەشکردوە و وتوومە ئێمە دەبێت ئەو پۆستە وەربگرین بۆ ئەوەی ئەم بەرنامەیە جێ بەجێ بکرێت.
لەبارەی ئه‌وه‌ی ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ كاندیدبوونی ڕازییه‌؟ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئاشكرایكرد، من پێشکەشی گۆڕانم کردوە، گۆڕان دەبێت بڕیاری لێ بدات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ده‌ستی له‌ ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشایه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP