Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ داوای سزای مەرگ بۆ ئەنجامدەرانی رووداوی تەقەکردنەکەی تەکساس و ئۆهایۆ دەکات

جیهان

بینراو 56

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فەرمانی بە وەزارەتی دادی وڵاتەکەی کرد پـرۆژە یاسایەک ئامادەبکەن کە تیایدا سزای مەرگ بسەپـێنرێت بەسەر ئەو کەسانەی تاوانی ڕق ‌وکینە و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن.

دۆناڵد ترەمپ، ئێوارەی دووێنێ دوو شەممە لە کۆشکی سپی وتارێکی پـێشکەش کرد سەبارەت بۆ هەردوو ڕووداوەکەی تەکساس و ئۆهایۆ کە تیایاندا ٢٩ کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

وتیشی، ئەوانەی ئەو تاوانانە ئەنجامدەدەن دەبێت زوو بڕیاری سزای مەرگیان بۆ بدرێت و بە خێرایی جێبەجێ بکرێت وە نەک بۆ چەند ساڵێک جێبەجێکردنەکەیان دوابخرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،  بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی داوای لە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI کردووە دەستنیشانی بکەن کە چیان پـێویستە بۆ ڕێگەگرتن لە تاوانی ڕق‌ وکینە و تێرۆری ناخۆ.

هەر لە درێژەی وتارەکەیدا ترامپ تیشکی خستە سەر مەترسی بەکار هێنانی ئینتەرنێت، بە تاییبەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە ئامرازێک بە دەست کەسانی خراپەکارەوە، هەروەها باسی لەو یاریـیە ئەلیکترۆنیانەش کرد کە توندوتیژیان تێدایە و کارێکی خراپ دەکەنە سەر دەروونی گەنجان.

داواشی لە وەزارەتی دادی وڵاتەکەشی کرد پـێکەوە لەگەڵ دەزگاکانی خۆجێـی و فیدراڵی و کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا کاربکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕێگەیانەی دەتوانرێت بەهۆیانەوە ئەو کەسانە دەستنیشانبکەن کە نیازی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیـیان هەیە.

لەدرێژەی وتارەکەیدا فەرمانی بە دەزگاکانی حکومەت کرد ڕێگە نەدەن ئەو کەسانەی جێی مەترسین بۆ سەر سەلامەتی گشتی دەستیان بە چەک بگات، هەروەها داواشی لە یاسادانەرانی کۆماری و دیموکرات کرد پـێکەوە کاربکەن بۆ ڕێگەگرتن لەم جۆرە تاوانانە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP