Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی.. زیاتر لە ٥٥ تۆن کاڵا و شمەک لەناوبران

کوردستان

بینراو 38

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

قائیماقمییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، "له‌ مانگی رابردوودا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆردا گرتووه‌، پاش پشكنینی فیزیایی و كیمیایی بڕیاری له‌ناوبردنیان دراوه"‌.

بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامییەتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی هاوڵاتیان به‌كاریده‌هێنن، له‌ ‌مانگی ته‌مووزی٢٠١٩و به‌هۆی هه‌بوونی گومان لێیان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (٥٥) تۆن و (٥٩٧) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌كی جیاوازدا گرتووه‌.

ئاماژە بەوەش کراوە، پاش ره‌وانه‌كردنی نموونه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان بۆ تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و زانكۆی سلێمانی، ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوون شیاوی خواردن یاخود به‌كارهێنان نین بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوبراون.

روونیشیکردەوە، ئه‌و خۆراك و مادده‌ ماوه‌به‌سه‌رچووانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه‌‌ له‌ (خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر، بۆن و جوانكاری خانمان، مادده‌كانی پاككردنه‌وه‌ و قڕكه‌ری مێرووی خانووه‌ كشتوكاڵیه‌كان، میوه‌كان، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان) پێكهاتوون كه‌ شیاوی خوارن و به‌كارهێنان نه‌بوون و له‌ناوبراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP