Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌رپرسێكی گؤران: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كلاده‌بێته‌وه‌

کوردستان

بینراو 51

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا وه‌زیری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بێجگه‌ له‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام تا ئێستا پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم دیارینه‌كراوه‌ و یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم كاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، من كاندیدی فه‌رمی گۆڕانم و بڕیار لای خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتییه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌.

وتیشی، ئۆمێد ده‌كه‌ین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێش جه‌ژن پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كلاییبكاته‌وه‌.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌ر‌له‌مانی كوردستاندا ١٢ كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ پێی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ براوه‌كان پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وت و تا ئێستاش بزوتنه‌وه‌كه‌ ئه‌و پۆته‌ی یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانی بی ئێم سی ناوی هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و مسته‌فا سه‌ید قادر و جه‌مال محه‌مه‌د وه‌ك كاندیدیگۆڕان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌هێنرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP