Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان

کوردستان

بینراو 361

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ نزیک بوونەوە لە هاتنى جەژنى قوربانى پیرۆز کەسانێک بە ناوى کارمەندى ژینگەپارێز یان کرێکارى کۆمپانیاکانى پاکەرەوە دەگەڕێن و داواى جەژنانە لە ماڵان دەکەن و ئەوکەسانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نییە.

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى ڕایگەیاند، ئاگادارى هەموو هاوڵاتیان دەکەیبن ئەو کەسانەى بە ناوى ژینگەپارێز و کرێکارى شارەوانییەوە داواى جەژنانە لەماڵان دەکەن هیچ پەیوەندییەکیان بە سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى و بەشى خزمەتگوزارییەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکردنى جەژنانە لە ماڵان قەدەغەیە، بۆیە داواکارین لە‌ ھاوڵاتيان بە‌ھيچ شێوە‌يەك بە‌ ناوى جە‌ژنانە‌وە‌ پارە‌ نە‌دە‌ن بە‌ھيچ كە‌سێك.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP