Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆكی گەورەترین باندی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیكردن بەژنان لەعێراق دەستگیركرا

عێراق

بینراو 377

06/08/2019

Alternate Text
+ -

دەستەی ئەمنی حەشدی شەعبی رایگەیاند، سەرۆکی گەورەترین باندی تاوانکاری لە عێراق و ٢٥ ئەندامی باندەکەی کە سەربە حەشدی شەعبی بوون دەستگیرکردووە.

لە راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی حەشدی شەعبیدا هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، لەسەر داوای سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆکی گەورەترین باندی تاوانکاری لە عێراق، بەناوی حاجی حەمزە شەمەری و  هەروەها ٢٥ ئەندامی باندەکەی، کە سەربە حەشدی شەعبی بوون دەستگیرکردووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، حەمزە شەمەری سەرۆکی گەورەترین گروپی مافیایی بوو، کە کارییان کوشتن و هەڵکوتانەسەر ماڵ و دووکانی هاوڵاتیان، بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، کڕین و فرۆشتن بە ئافرەتان و خاوەنی چەندین قومارخانه‌ و شوێنی لەشفرۆشی بووە.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات،  توانیویانە ٢٥ كەسی دیكە دەستگیربكەن كە كاری بازرگانیكردن بووە بە ماددە هۆشبەرەكانەوە و ئەندامی حەشدی شەعبی بوون و دەیان ملیۆن دۆلاریان بە فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەكان قازانج كردووە. 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP