Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لیبیا.. بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ٤٣ کەس کوژران

جیهان

بینراو 39

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە هێرشی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوە وانی هیزە میلێشیا کانی لیبیا بۆ یەکێک لە شارەکانی باشوری ئەو وڵاتە ٤٣ کەس کوژران.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکیدا رایگەیاند، شەوی رابردو فڕۆكەیەكی بێفرۆكەوانی هێزە میلیشیاكانی رۆژهەڵات بە سەرۆكایەتی خەلیفە حەفتار، لەلیبیا شاری مورزوق- یان لە باشوری ئەو وڵاتەی بۆمباران كردوە و بەهۆیەوە ٤٣ كەس كوژراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوە دوەمین هێرشی ئاسمانی هێزەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیایە بە سەرۆكایەتی خەلیفە حەفتار كە كۆمەڵكوژی لێدەكەوێتەوە، هێرشی یەكەمی ئەم هێزە لە مانگی حوزەیرانی رابردودا بوو كە هێرشێكی ئاسمانی كردە سەر پەناگەیەكی پەنابەران و بەهۆیەوە ٤٤ پەنابەری ئەو وڵاتە كوژران.

هەروەها هێزەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیا راستی هێرشە ئاسمانییەكەیان پشتڕاستكردەوە و رایانگەیاند، هێزە نەیارەكانیان كردووەتە ئامانج، بەڵام رەتیانكردەوە هیچ ناوچەیەكی مەدەنییان كردبێتە ئامانج.

باسیان لەوەشکردووە، ئامانجیان كۆنتڕۆڵكردنی تەرابلوسی پایتەختە كە لەژێر دەستی حكومەتە دانپیانراوەكەدایە، كە لەساڵی ٢٠١١ەوە ناكۆكی لەنێوانیاندا دروستبوە و توندوتیژی لێكەوتوەتەوە.

لای خۆشییەوە حكومەتی لیبیا كە لەئاستی نێودەوڵەتیدا دانپیانراوە رایگەیاند، هێرشی ئاسمانی هێزە میلیشیاكەی خەلیفە حەفتار دەیان كوژراو برینداری لێكەوتوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP