Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری قوربانیانی رووداوەکانی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی بڵاودەکاتەوە

کوردستان

بینراو 47

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ساڵانە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی ئێمە دەبنە قوربانی رووداوەكانی هاتووچۆ ژمارەیەكی زۆر بریندار دەبن و گیان لەدەست دەدەن، لە سەرەتای شەش مانگی ٢٠١٩ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ٧٥ کەس گیانیان لە دەستداوە.

بەڕێوە بەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی ڕووداوەکانی لە سەنوری بەڕێوە بەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، " بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆووە ٧٥ کەس گیانیان لە دەستداوەو کە ٤١ کەسیان سەر نشین و ٢٤ هاوڵاتی پیادە و١٠ کەسیشیان شۆفێر، هەمیشە ریزبەندی گیان لەدەست دانی پیادەكان لە پلەی دووەم بووە و بەردەوام ژمارەیەكی بەرز و مەترسیدارە بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر جیاوازی بكرێت لەنێوان بەكارهێنەرانی شەقام لە (شۆفێر و پیادە و سەرنشین) هەمیشە پلەی یەك لە قوربانی رووداوەكان سەرنشینەكانن وە پلەی دوو پیادەكانن دواتر شۆفێرانن.

 

لە بارەی ساڵی ڕابردووشەوە رایگەیاند، لەساڵی ٢٠١٨ لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی (٢١٨) هاوڵاتی بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست داوە كە لەم ژمارەیە (١٥٣) سەرنشین بووە (٦٧) پیادەڕەو بووە (٤) شۆفێر بووە.

 

روونیشی دەکاتەوە، بە پێی یاسای هاتووچۆی ژمارە (٨٦) ساڵی ٢٠٠٤ لە چەند بەشێك باس لە پیادەڕەوەكان دەكات، لەبەشی (٢٥) یاساكە باس لە سزادانی ئەو شۆفێرانە دەكات لە پیادەكان دەشێلن لەسەر هێڵی پەرینەوە یاخود لەدەرەوەی هێڵی پەرینەوە باس لە هەڵسوكەوتی شۆفێر دەكات لەكاتی رووداوەكە بە یارمەتیدانی قوربانیەكە یاخود بەجێ‌ هێشتن و هەڵهاتن دوای رووداوەكە وە هەندێ‌ باسی یاسایی تر.

 

بەشی (١٧) لە یاساكە باس لە پێشڕەویەكانی هاتووچۆ دەكات لەیەكێك لە خاڵەكان باسی ئەوە دەكات و دەڵێت پێشڕەوی بۆ پیادەكانە كاتێك كە پێ‌ دەخەنەسەر هێڵی پەرینەوە و دەیانەوێت بپەڕنەوە واتە لەم كاتەدا پێویستە شۆفێر بوەستێت و یارمەتی پیادەكە بدات.
بڕیاری ژمارە( ٧٩ ) ی ئەنجومەنی وەزیران لە ٢٧/٢/٢٠١٩ لە خشتەی ژمارە (٢) خشتەی سزاكانی هاتووچۆ بڕگەی (١٤) دەڵێت هەر شۆفێرێك لەسەر هێڵی پەڕینەوە یارمەتی پیادەكان پێویستە ئەو شۆفێرە بەبڕی (٣٠،٠٠٠) دینار سزا بدرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP