Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌یمان عیزه‌دین: پەرلەمان هیچ کام لە ئەرکەکانی جێبەجێنەکردووە

کوردستان

بینراو 44

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەندام پەرلەمانێکی پێشووتری بزووتنەوەی گۆران رایگەیاند، پەرلەمان دامەزراوەیەکە لە خولی چوارەم و ئێستاش هیچ ئەرکێکی جێبەجێ نەکردووە.

پەیمان عیزەدین، ئەندامی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە خولی سێیەم لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە بەرەو پێشچوونی ژنان لە ناوەندی بڕیارداندا به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، توانا و ئیرادەی ژن لە دەسەڵاتی یاسادانان و بریاردان لە پەرلەمان بە تایبەت بۆ پرسی ژنان، بووە هۆکاری رەواندنەوەی ئەو بیر و بۆچوونانەی کە ژن توانایی بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی کردنی نییە.

وتیشی،" ریژەی ئەو ژنانەی ئێستا لە ناو پەرلەماندان بەهۆی سیستەمی کۆتاوەیە  جگە لە سەرۆک و جێگری سه‌رۆكی پەرلەمان کە حزب دیاری دەکات، ئەمە خۆی دەستکەوتێکە بۆ ژنان کە دەتوانن رۆڵی کاریگەریان هەبێت بە تایبەت لەمەسەلەی یەکسانی و دادپەروەریدا.

په‌یمان عیزه‌دین روونیشیكرده‌وه‌،" بۆ ئەم خولە دیار نییە پەرلەمانتارە ژنەکان بەرهەمیان چی دەبێت بەڵام لە خولی چوارەم  و لەم خولەشدا پەرلەمان بە ئەرکی سێیەمیشی کە چاودێری کردن و گفتۆگۆکردنە جێبەجێ نەکردووە، بەڵکو پەرلەمان ئێستا دامەزراوەیکە پەرلەمانتارە پیاوەکان و ژنەکانیش بە هیچ کام لە ئەرکەکانیان هەڵنەستاون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP