Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جه‌واد زه‌ریف: ئێران چاوپۆشی لە هیچ تاوانێکی دەریایی ناکات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 49

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاند،  ئێران سەرپەرشتی ئاسایشی تەنگەی هورمز دەکات و لەمەودوا چاوپۆشی لە هیچ تاوانێکی دەریایی لەو ناوچەیەدا ناکات.

دوای ئەوەی ڕۆژێک ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکدا بە تۆمەتی قاچاخکردنی سووتەمەنی، وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریف بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە ، ئێران راهاتووە چاو بپۆشێت لە هەندێک تاوانی دەریایی لە کەنداو بەڵام چیتر چاوپۆشی لە هیچ شتێک ناکات چونکە ئێران بەرپرسە لە ئاسایش و پاراستنی تەنگەی هورموز و ناوچەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە دەزگا راگەیاندنه‌كانی ئێران ئاشكرایانكرد،  ئێران رۆژی یەکشەممە لە باکووری تەنگەی هورموز دەستی گرتووە بەسەر کەشتیەک و هەر حەوت دەریاوانەکەشیدا بە تۆمەتی ئەوەی هەوڵیداوە سووتەمەنی بە قاچاخ بەرێت بۆ وڵاتانی کەنداو، جموجۆڵی کەشتییە نەوت هەڵگرەکان لە هورمز ئیستا بۆتە میحوەری رووبەڕووبوونەوەی نێوان واشنتن و تاران کە ئێستا بەریتانیاش هاتۆتە ناو ئەو رووبەڕووبوونەوەیەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP