Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا: رێگە بە هیچ جوڵەیەکی تاک لایەنانەی تورکیا نادەین لە باکوری سوریا

جیهان

بینراو 75

06/08/2019

Alternate Text
+ -

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکاڕایگەیاند، "هەر ئەرکێکی سەربازیی تورکیا لە باکووری سوریا جێی قبوڵکردن نابێت و ئەمەریکا ڕێگە لە هەر جووڵەیەکی تاکلایەنە دەگرێت".

ئیسپەر ئاماژەی بەوەشکرد، " پێمان وایە هەر جووڵەیەکی تاکلایەنانە لەلایەن ئەوانەوە جێی قبوڵکردن نیە."

روونیشکردەوە، " ئەوەی دەیکەین ئەوەیە کە ڕێگە لە هەر جووڵەیەک دەگرین کە کار بکاتە سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری سوریا".

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازی لە دژی هێزە کوردییەکانی لە ناو خاکی سوریادا ئەنجام دەدات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP