Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یاریزانانی جومناستیکی کورد بۆ پاڵەوانێتی جیهانی ئامادەدەکریت

وەرزش

بینراو 68

06/08/2019

Alternate Text
+ -

لە هۆڵێکی جومناستیکی شاری سلێمانی راهێنان بە منداڵان دەکەن تا بەشداری پاڵەوانێتی جومناستیکی جیهانی بکەن.

ماوەی مانگ و نیوێکە لە شاری سلێمانی هۆڵێک جومناستیکی کراوەتەوە، کە بەشداربووەکانی تەمەنیان لە نێوان سێ ساڵ بۆ ١٧ ساڵاندایە، لەلایەن راهێنارەکانیانەوە رادەهێنرێن تا ببنە پاڵەوانی جومناستیکی و ناوی کوردستان ببنە لوتکەی پاڵەوانێتە جیهانیەکان.

هێرش عوسمان راهێنەر و  سەرپەرشتیاری گشتی هۆلێ جومناستیکی سلێمانی بە بی ئیم سی راگەیاند، من یاریزان بۆ پاڵەوانێتی جیهانی ئامادە دەکەم هەر یاریزانێک بیەوێت بەشداری بکات، دەبێت سەرەتا پشکنین تەندروستی بۆ جەستەیی بکات تا دڵنیا بین لەوەی کە هیچ نەخۆشیەکی نییە.

وتیشی، ئەمە یەکەمجارە لە هەموو کوردستان و عێراق هۆڵێکی لەم شێوەیە هەبێت، دایک و باوکەکان بەخۆشەویستیەوە منداڵەکانیان دەهێنن بۆ راهێنانانەکان و پێشوازی لەم هەوڵە نوێە دەکەن بۆ منداڵەکانیان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌،  لە ئێستادا هۆڵی جومناستێکی سلێمانی زیاتر لە ١٦٠ ئەندامی هەیە، کە تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ ١٧ ساڵاندایە و لە لایەن مامۆستایانی ژن و پیاوەوە راهێنانیان پێدەکریت، کە خۆیان ماستەریان هەیە لە بواری وەرزشی جومناستیکیدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP