Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یانەی زینت مالكۆم دەفرۆشێت بەهۆی رەنگی پێستییەوە

وەرزش

بینراو 79

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان لە ئەوروپاوە باس لەوە دەكەن هاندەرانی یانەی زینێتی رووسی داوە دەكەن یانەكە دەستبەرداری مالكۆم بێت بەهۆی رەنگی پێستییەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو مالكۆم دی ئۆلیڤێرای یاریزانی بەرازیلی بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ، لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە روویكردە ریزەكانی زینێتی رووسی، لە ئێستاشدا بەرپرسانی یانەكە بیر له‌ فرۆشتنی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ مێركاتۆی زستانه‌دا.

به‌ پێی هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌كان به‌شێك له‌ هانده‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌كانی‌ یانه‌كه‌ رازی‌ نین یانه‌كه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێكی‌ ره‌ش پێست واژوو بكات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ دژی‌ هاتنی‌ مالكۆم بوون بۆ یانەكە.

له‌ یه‌كه‌م به‌شداریكردنی مالكۆم له‌گه‌ڵ زینێت، جه‌ماوه‌ری یانه‌ رووسییه‌كه‌ لافیته‌یه‌كییان به‌رزكردبووه‌، له‌سه‌ریان نووسیبوو (پارێزگاری لە عادەتی خۆتان بکەن و بۆند لەگەڵ رەشپێست ئیمزامەکەن)  ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ ره‌گه‌زپه‌رست نیین.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن: لە ئێستادا یانە رووسییەكە، بیر لەوە دەکاتەوە مالكۆم بفرۆشێت، یان بەخواستن بیداتە یانەیەکی تر، بۆ ئەوەى بەرکەوتنی زیاتری لەگەڵ هاندەران بۆ دروست نەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP