Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شیفرۆلێت نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایشکرد

هەمەرەنگ

بینراو 124

06/08/2019

Alternate Text
+ -

كۆمپانیای جێنراڵ مۆتۆرز"شیفرۆلێت"  نوێترین ئۆتۆمبێلی سەرنجراکێشی نمایشکرد

 ئۆتۆمبێلە نوێیەکە لە جۆری ئۆتۆمبێلەكانی " 2020 Corvette" ە و شێوە و تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكانە، چاوەڕوان دەکرێت دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبێت

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە بە ڕووكارێكی زۆر ناوازە و كەشخەیە بە پێودانگی " ئایرۆ داینامێكی هەوا" پەرەی پێدراوە، بزوێنەرەكەی هەشت پستۆنە و قەبارەی ٨.٢ لیترە كە توانای ٥٠٢ ئەسپی هەیە.


ئەم ئۆتۆمبێلە دوو دەرگایە و چەندین نەخشی سەرنج ڕاكێش و دەرەچەی گەورەی هەوا و عەتەری تایبەت و تایەی گەورەیە، ئەوەی جێی سەرنجە هەشت بڵندگۆ لەم ئۆتۆمبێلەدا بوونی هەیە و كوشن و ئاوێنەكانی لا تەنیشت و پێش و دوا لە ڕێی سویچەوە لە مەودایەكی دوورەوە دەتوانرێت فەرمانیان پێبدرێت  و كار بكەن.
خێریی ئەم ئۆتۆمبێلە بە جۆرێكە لە ماوەی سێ چركەدا لە سفر كیلۆمەترەوە دەگاتە ١٠٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و گێڕ بۆكسێكی 8 نمرەیی بۆ دانراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP