Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دەستەی نەزاهە: لەماوەی شەش مانگدا هەزار و ٩٣٩ كەس رەوانەی دادگاكراوه‌

عێراق

بینراو 36

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

دەستەی نەزاهەی عێراق ئاشكرایده‌كات، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە یەک ترلیۆن و ٣١٢ ملیار دیناریان گەڕاندوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و هەزار و٩٣٩کەسیش رەوانەی دادگا کراون ك ەپێنجیان پلەی وەزیربووە .

دەستەی نەزاهە راپۆرتی شەش مانگی ئەمساڵیان بڵاوكردەوە ، تەنها لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا بڕی یەک ترلیۆن و ٣١٢ ملیار و ٣٩٥ ملیۆن دیناریان گەڕاندوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و توانیویانە لە رێگە دادگاوە رێگە لە بەهەدەردانی بگرن.

راپۆرتەکەی دەستەی نەزاهە ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، هەزارو ٩٣٩ تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی گەندەڵی رەوانەی دادگاکانی تاوان و کەتن کراون.

روونیشیكردۆته‌وه‌، پێنج کەسیان بە پلەی وەزیر بون ١٠٠ کەسیشیان بەڕێوەبەری گشتی و پلە تایبەت بون و هەروەها  ١٣٧ بڕیاریش بۆ رەوانەکردنی تۆمەتباران بۆ بەردەم دادگای تایبەتمەند دەرچووە.

روونیشیكرده‌وه‌، لە رێگەی فەرمانگە تایبەتمەندەکانەوە ٨٥٧ فەرمانی دەستگیرکردن جێبەجێکراوە کە ٤٠٧ فەرمانیان شەش مانگی ئەمساڵ دەرچوە، لەوانەش هەشت کەسیان وەزیر یان هاوتای پلەی ئەوان بون .

دەستەی نەزاهەی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ٤٦ فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ بەڕێوەبەرانی گشتی و پلەتایبەتەکان دەرچوون.

لەبەشێكی دیكەی راپۆرتەكەی نەزاهە هاتووە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ دووهەزار 688 فەرمانی بانگهێشتی دادگا لەسەر دۆسیەکانی بەهەدەردانی سامانی گشتی دەرچوە، لەوانەش 21 کەسیان بە پلەی وەزیر بون و 98 کەسیان پلەی تایبەت بوون.

لەبارەی دەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵیش ٣٠٦ فەرمان جێبەجێکراوە بەرامبەر ٦٩١ تۆمەتبار و کۆی گشتی ئەو پارەیەش لە پڕۆسەکاندا دەستیبەسەردا گیراوە گەیشتوەتە ٨.٥ ملیار دینار.

هەروەها لەكۆتای راپۆرتەكەی دەستەی نەزاهە ئاشكرایكردووە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا ١٨ هەزارو ٥٥٢ فۆرمی ئاشکرا کردنی سەروەت و سامان ئاڕاستەی بەرپرسانی وڵات کراوە، سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی دادوەری کراوە و بە رێژەی ١٠٠% فۆرمەکان گەڕاونەتەوە، لەبەرامبەردا ٧٧%ی وەزیرەکان و ٧٢%ی سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان فۆرمەکانیان گەڕاندوەتەوە.

ئاشکرای کردوە، لەکۆی ٣٢٦ پەرلەمانتار تەنها ٦٧ پەرلەمانتار فۆرمەکەیان پڕکردوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٢٠%ی کۆی گشتی پەرلەمانتاران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP