Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

منداڵێک بەهۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لەدەستادا

کوردستان

بینراو 117

06/08/2019

Alternate Text
+ -

رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی خەڵکی مەهاباد لە نەخۆشخانەی ئەو شارە بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لە دەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٥ی ئابت ٢٠١٩)، منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ” محەمەد ئیبراهیمی“ بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەستدا.

هەنگاو باسی لەوەشکرد، ئەمین ئیبراهیمی تووشی هەڵامەت بووە و دوای ئەوەی بنەماڵەکەی گەیاندوویانە نەخۆشخانەی ناوەندیی مەهاباد، بە هۆی لێدانی دەرزییەکی هەڵە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵانە دەیان هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەڵەی پزیشکی، کەمتەرخەمی پزیشکی و نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی لە ناوەندە دەرمانییەکانی کوردستان گیانیان لە دەست دەدەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP